بە بۆنەی رۆژی پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی کورد بە گشتی و کوردانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بە تایبەتی دەکەم.
وەک کوردانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان رۆژی پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەییمان بەرزرادەگرین، چونکە بەشێکی دانەبڕاوە لە کولتوور و کەلەپووریی رەسەنی کوردەواریی، پاراستن و هێشتنەوەی بە زیندوێتی، بە ئەرکێکی نەتەوەیی دەزانین.
دووبارە رۆژی پۆشینی جلوبەرگی کوردیی لە هەموو لایەک پیرۆزبێت، ئومێدەوارم هەموو لایەک بە خۆشی و لە کەشێکی ئارامدا ئەم بۆنە نەتەوەییە بەڕێبکەن.
ئاسۆ مامەند
سەرپەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP