لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان خێراتر دەکرێ

کوردستان
22:54 - 2025-03-09

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای پەلەکردن لە هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان دەکات،  پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێت: سەرۆکوەزیرانی عیراق رەزامەندی لەسەر داواکارییەکە دەربڕیوە.

سروه‌ محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند: کۆتا جار گۆڕێک لە سەماوە هەڵدرایەوە کە 150 رووفاتی تێدابوو، کە هەموویان ژن و منداڵ بوون، هەروەها گۆڕێکی زۆری دیکەش هەیە کە پێویستە پەلە بکرێت لە هەڵدانەوەیان.

رایشیگەیاند: لە بارەی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانەی کە هەڵنەدراونەتەوە، داوام لە سەرۆکوەزیرانی عیراق کرد  ئەوانیش هەڵبدرێنەوە کە تازە دۆزراونەتەوە، ئەویش رەزامەندی نیشاندا و نوسراوێکی بۆ دەزگای شەهیدانی عیراق کرد، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ  هەڵدانەوەی گۆڕەکانی دیکە"، 

رۆژی ٢٢-١٢-٢٠٢٤ گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە بیابانی تەل شێخیەی پارێزگای سەماوە دۆزرایەوە، كە  رووفاتی 150 ژن و منداڵی تێدابوو، لە دوای روخانی رژێمی به‌عسیشەوە لە ساڵی 2003 له‌ چه‌ند گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا ژماره‌یه‌ك روفاتی ئه‌نفالكراو له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانی عیراق ده‌رهێنراونه‌ته‌وه.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP