توركیا سووربوونی خۆی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هێرشه‌كان بۆسه‌ر رۆژئاڤا دووپاتده‌كاته‌وه‌

کوردستان
15:56 - 2025-03-12


سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و دیمه‌شق و ئاگربه‌ستی یه‌ك لایه‌نه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه‌)، به‌ڵام توركیا سووربوونی خۆی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆسه‌ر رۆژئاڤای كوردستان و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتده‌كاته‌وه‌.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئاداری 2025 بەرپرسێکی وەزارەتیی بەرگریی تورکیا كە نەیویستووە ناوی بهێنرێت، بۆ به‌ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەزر رایگه‌یاندووه‌:" دوای ڕێککەوتنه‌كه‌ی نێوان هەسەدە و حکومەتی نوێی سوریا ئەنجامدرا، هێرشەكانی تورکیا بۆسەر (چەکدارە کوردەکان) لە باکوری سوریا بەردەوام ده‌بن."

  ئاژانسی ڕۆیتەزر ده‌ڵێت:"، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگریی توركیا ئامادەنەبووه‌ وردەکارییەکانی شوێنی ئۆپەراسیۆنەکان بخاتەڕو، بەڵام ئەنقەرە هەسەدە وەك گروپی پەیوەندیدار بە (پەکەکە)ه‌وه‌ لێی دەڕوانێت"
 
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌و دیمه‌شق ڕایگەیاندبوو:" پێشوازیی لە ڕێککەوتنەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا بۆ قۆتاغی ڕاگوزەر و مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات."

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP