وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: موچەی فەرمانبەرانی عێراق 90 ترلیۆن دیناری لە بودجە بردووە

ئابوری
14:34 - 2025-03-13


حکومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ، موچه‌ و سه‌رجه‌م ته‌رخانكردنی بودجه‌ی به‌كاربردنی مسۆگه‌ر كردووە و پاریش تەنیا 12 ترلیۆن دیناری لە بودجه‌ی گشتی بۆ ماوه‌ته‌وه‌. بە پێی داتاکانیش زۆرترینی بڕی خەرجکردن لە ساڵی 2024 بۆ موچە بووە، کە 90 ترلیۆن دینار بووە.
باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگەیاند ساڵی رابردوو  212 ترلیۆن دینار بودجەی گشتی بووە، له‌و بڕه‌ 156 ترلیۆن دینار خه‌رجكراوه‌، 90 تریلیۆن دینار له‌ بودجه‌ بۆ موچه‌ بووە و 40 ترلیۆنیش بۆ بودجه‌ی به‌كاربردنی وه‌زاره‌ته‌كان و 27 ترلیۆن دیناریش بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بووە.
عه‌وادی رایشیگەیاند: ساڵی رابردوو، تەنیا 12 ترلیۆن دینار له‌ بودجه‌ گشتی ماوەتەوە، کە هی وه‌به‌رهێنانە، به‌ پشتبه‌ستن به‌ نرخی نه‌وت له‌ 70 بۆ 73 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك کە دیاری کرابوو.
سەبارەت بە موچەی ئەمساڵیش وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق وتی: پارەی پێویست بۆ موچەی موچەخۆران و بودجەی بەكاربردن مسۆگەر كراوە.




بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP