هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سه‌باره‌ت به رووداوه خوێناوییه‌كه‌ی شاری هەولێر کە پزیشکێک هاوسەرەکەی و خەسو و خەزور و خوشکی هاوسەرەکەی كۆمه‌ڵكوژ كرد، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەفسووس ئەو هەولێرەتان وا لێکردووە، ڕۆژە خوێناویەکان تادێ زیاد دەبن و خه‌ڵك دایم له‌سه‌ر ئه‌عساب بێت.
په‌رله‌مانتار هه‌ردی سه‌ڵاح له ئه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك ده‌ڵێت:"ئەفسووس ئەو هەولێرەتان وا لێکردووە خەڵک پەنگی خواردووەتەوە لە قەهر و توڕەیی و ناهێڵن نەفەس بدات ، ئازادیتان نەهێشتووە ، حوکمێکی عەسکەرتاری و چەک ، یاساتان وا لێکردووە خەڵک متمانەی پێ نەبێ و هەموو ماڵێک چەکێکی هەبێ بۆ ژیانی خۆی ، هەموو شوێنێکتان پڕکردووە لەجاسووس . "
ده‌شڵێت:" کەسابەتتان نەهێشتووە ، ئەرزتان هەموو داگیر کردووە ، پڕۆژەتان هەمووی بۆ خۆتان بردووە، خەڵکتان لەو هەولێرە کرێچی و بێ مووچە کردووە ، واتان لەو خەڵکە کردووە دایم لەسەر ئەعساب بێ ، ڕۆژێک لە سەر زەوی خوێنی هەولێریەکان دەڕێژرێ ، ڕۆژێک لەسەر فول لایت، ڕۆژێک تەلەبەی زانکۆ مامۆستاکەی دەکوژێ ،ڕۆژێک کچ لە شوقە فڕێ دەدرێتە خوار ، ڕۆژێک دکتۆر ئاوا قەتل و عامی هاوژینەکەیی و خزمەکانی خۆی دەکات هتد.... "
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:" ڕۆژە خوێناویەکانی هەولێر تادێ زیاد دەبن لەو هەولێرەی کەلەمێژوودا بەشاری ئارامی و موحیبەت و بە ویژدان و بە عورفی بەرز ناسراوە ، بە داخەوە هەولێری جوان وای لێکراوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP