شارەوانی کەرکوک لەبارەی داگیرکردنی زەوی و زاری حکومییەوە روونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.
شارەوانی کەرکوک ئاشکرایکردووە، لە پلانیدایە گۆڕستانی دەروازە فراوان بکاتەوە و رێکیبخاتەوە، بۆیە رێگانادات ئەو زەویانە داگیربکرێن.
ئاماژەی بۆئەوەشکردوە، ئەمڕۆ زیادەرۆییەکی زۆر لابراون کە کەسانی نەفس نزم دەیانەوێت بازرگانی بە زەووی حکومەتەوە بکەن و داگیری بکەن و بیفرۆشن.
دەشڵێت، لە رێگای کەرتەکانی شارەوانییەوە چاودێری ئەو زەویانە دەکەین و رێگا نادەین داگیربکرێت.
شارەوانی کەرکوک راشیگەیاندووە، هەموو هەنگاوێکی یاسایی دەگرنە بەر بەرانبەر بەو کەسە نەفس نزمانەی دەیانەوێت ئەو زەویانە داگیربکەن کە ئیدارەی کەرکوک بۆ خزمەتگوزاری تەرخانیکردوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP