لە بیرەوەری (٣٧)مین ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاسۆ مامەند پەیامێک بڵاودەکاتەوە

کوردستان
20:50 - 2025-03-15

لە بیرەوەری (٣٧)مین ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە  ئاسۆ مامەند پەیامێک بڵاودەکاتەوە

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان..!
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان..!

رۆژی (۱٦)ی ئادار، یادی مەرگەساتێکی جەرگبڕ و تاڵ دەکەینەوە، یادی (٣٧)مین ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەی شەهید دەکەینەوە، کە حکومەتی ئەوکاتی عیراق بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە بە چەکی قەدەغەکراوی كیمیاوی بۆمببارانی کرد و لە ئەنجامدا؛ پێنج هەزار هاوڵاتی بێتاوان شەهید بوون، و زیاتر لە دە هەزار كەسی دیکەش بریندار بوون، و بە هەزاران هاووڵاتیی دیکەش ئاوارەی وڵاتان بوون.

ئەم تاوانە وەکو پەڵەیەکی رەش بە نێوچەوانی بکەران و ئەنجامدەرانیی ئەو تاوانە بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە و لە یاد و یادەوەری میللەتەکەشماندا بە زیندوێتی دەمێنێتەوە، مەرگەساتی هەڵەبجە، زامێکی قووڵە بە جەستەی نیشتمانەکەمانەوە، هەرگیز لە یاد ناکرێت.

لە بیرەوەری (٣٧)مین ساڵڕۆژی کیمیابارنکردنی هەڵەبجە؛ سڵاوو وەفا بۆ رۆحی پاکی قوربانیانی هەڵەبجە دەنێرین..!

ئاسۆ مامەند 
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP