بە بۆنەی ڕۆژی ماتەمی هەڵەبجە ڕۆژی بە غەدر شەهید کردنی پێنج هەزار مرۆڤی بێتاوان، سەری ڕێز و نەوازش لە ئاست روحی بەرزە فڕیان دائەنەوێنین
٣/١٦ هەر تەنها ڕۆژێک نیە بۆ یاد کردنەوەی شەهیدانی هەڵەبجە بەڵکو پێویستە ئەم ڕۆژە بکرێتە ڕۆژێک بۆ نیشاندانی جینۆسایدو مەترسی لەناو بردنی گەلێک، لەم ڕۆژەدا چاوەڕێ بووین هەڵەبجە وەک پارێزگا بناسێنرێت و پەڕلەمانی عێراق ئەم پڕۆسەیە یەکلای بکاتەوە، هیوادارین لە نزیکترین کات دا ئەم بڕیارە کە کەمێک زامی کەس و کاری شەهیدان سوک ئەکات ببینین و حکومەتی هەرێمیش خزمەتی زیاترو دەستی ئاوەدانی زیاتر بەم شارە خاوەن هەڵوێست و کوردپەروەرە بگەیەنێت
جارێکی تر یادی شەهیدانی هەڵبجەو تەواوی شەهیدانی کوردستان بەرزو شکۆداربێت.
رفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP