قوباد تاڵەبانی: زامی هەڵەبجە بۆنەیەکە بۆ تێگەیشتن لە هاوچارەنوسیمان

کوردستان
12:20 - 2025-03-16


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 37هەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: یادکردنەوەی زامی هەڵەبجە و ئەنفال و ئازارەکانی دیکە تەنها یادکردنەوەیەکی سادە نین، بەڵکو بۆنەیەکن بۆ بیرکردنەوە لەبوونمان و مێژوومان، بۆنەیەکن بۆ تێڕامان لەو کارەسات و نەهامەتییانەی بەسەر میلەتەکەماندا هاتووە و بۆنەیەکیشن بۆ تێگەیشتن لە هاوچارەنوسیمان وەک گەلی کورد بەبێ جیاوازی.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت: لە یادی ٣٧ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، سەری رێز دادەنوێنین لە ئاست هەموو شەهیدانی کیمیاباران و کەسوکاری سەربەرزیان، هەڵەبجە زامێکی لەبیرنەکراوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP