تیرشتیگن سیناریۆى کۆرتوا دووبارە دەکاتەوە !
ئاکۆ بیبانى
مارک ئەندرێ تیرشتیگنى
ئەڵمانى و گۆڵپارێزى یانەى بارسێلۆناى ئیسپانى ، پێشکەوتنى گەورە لە تەندروستى و
جەستەیی ڕویداوەو بە پێى ئەو گۆڕانکارییە خێراییانە بێت کە گۆلپارێزەکە پێیدا
تێپەڕدەبێت ، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند هەفتەى داهاتوو دەستکێشەکانى بکاتەوە دەستى
و لە نێو هێڵى گۆڵى یانە کەتەلۆنیەکە بوەستێت و دووبارە وەک دیوارى پۆڵاین
پارێزگارى لەهێڵى گۆڵەکەى بکات .
تیرشتیگنى تەمەن 32 ساڵان
لە یارى نێوان بارسێلۆنا و فیاڕیاڵ کە بەئەنجامێکى گەورە بەسودى یانە کەتەلۆنیەکە
کۆتایی هات دوچاری پێکانێکى قورس و سەخت هات و یانەکەى زیانێکى گەورەى بەرکەوت کاتێک گۆڵپارێزەکەى لەدەستدا و راستەوخۆ
گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و چەند نەشتەرگەرییەکى بۆ ئەنجامدرا و هەر ئەو کات ئەوە
ئاشکراکرا کە ئەم وەرزە بۆ گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە کۆتایی هاتوە .
لە ئێستادا شتیگین زۆر
بەباشى دەردەکەوێت و چارەسەرەکان وەردەگرێت و چاوەڕوان دەکرێت ، لەناوەڕاستى مانگى
چوار بەتەواوى لەپێکانەکەى چاک بێتەوە .
ئێستا تیرشتیگن خەون
بەوەوە دەبینێت هەمان سیناریۆى تیبۆا کۆرتواى بەلجیکى و گۆڵپارێزى یانەى ریاڵ
مەدرید دووبارە بکاتەوە، کاتێک پار ساڵ لەسەرەتاى وەرز دووچارى پێکان هات و دواتر
لە یارى کۆتایی چامپیۆنزلیگ گەڕایەوەو هاوبەشى یانەکەى کرد لە بردنەوەى نازناوەکە
.
شتیگن دەیەوێت بەهەمان
رێگاى کۆرتوادا بڕوات ، گەر بارسا گەیشت بە قۆناغەکانى کۆتایی ئەوا بگەڕێتەوەو
نازناوەکە بباتەوە .
ئەوەى کێشەیە ، لە دوای
پێکانەکەى شتیگین ، ناوى چیزنى پۆڵەندى زیادکراو ناوى گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە
سڕایەوە ، بە پێى یاساکانى یۆفاش کاتێک ناوێک دەسڕێتەوە ناتوانرێت دووبارە زیاد
بکرێتەوە مەگەر لەیەک حاڵەتدا نەبێت ، ئەویش لادانى ناوى ئەو کەسەیە کەزیادکراوە .
ئەمەش کارێکی قورسە، بە لەبەرچاوگرتنی
ئەوەی کە چیزنى لە یارییەکاندا بەهای خۆی لە پاراستنی گۆڵی تیپەکەدا سەلماندووە و
متمانەی هاندەرانی کەتەلۆنی بەدەستهێناوەو ئاستى ناوازەى پێشکەش کردوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP