له‌ هه‌رێم ساڵی پار نزیكه‌ی 12 هەزارو 350 حاڵەتی جیابونەوەی هاوسه‌رگیریی تۆمارکراوه‌

کوردستان
18:24 - 2025-03-18


لە هەرێمی کوردستان ساڵی پار 98 پیاو هاوسه‌رگیریی دووەمیان ئه‌نجامداوه‌، کە زۆرترینیان لە هەولێر و کەمترینیشیان لە سلیمانی بووە و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمیش ئاشکرایدەکات لە ساڵی پاردا "51 هەزار و 18 پڕۆسەی مارەبڕین لە دادگاکانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە و 12 هەزار و 348 حاڵەتی جیابونەوەش تۆمارکراون".

ئەمڕۆ 18/3 ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئاماری تایبەت بەهاوسەرگیریی و جیابوونەوەی 2024ی ئاشکراکرد و بەپێی ئەو ئامارەش ساڵی پار، 98 حاڵەتی رێپێدان بە ژنی دوەم تۆمارکراون، کە لە هەولێر 45 حاڵەت، سلێمانی 19 و دهۆکیش 34 حاڵەت بون.

هەر بەپێی ئامارەکە ساڵی 2024ی ئەنجومەنەکە رایدەگەیەنێت کە :" لە سەرەتای ساڵی رابردوەوە تا کۆتایی 2024، 51 هەزار 18 پڕۆسەی مارەبڕین لە دادگاکانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە و 12 هەزار و 348 حاڵەتی جیابونەوەش تۆمارکراون".

" لە ساڵی 2024ـدا 98 حاڵەتی رێپێدان بە ژنی دووەم تۆمارکراون کە لە هەولێر 45 حاڵەت، سلێمانی 19 و دهۆکیش 34 حاڵەت بون"، ئەنجومەنی دادوەری وادەڵێت.

ساڵی رابردوو هاوسەرگیری بەراورد بە ساڵی 2023 لە هەولێر 48 حاڵەت زیادیکردوە، لە سلێمانی هەزار و 905 حاڵەت کەمیکردوە.

به‌پێی ئامارەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری هه‌رێم، ساڵی رابردوو هاوسەرگیری بەراورد بە ساڵی 2023 لە هەولێر 48 حاڵەت زیادیکردوە، لە سلێمانی هەزار و 905 حاڵەت کەمی کردوە، لە کەرکوک – گەرمیان 88 حاڵەت زیادیکردوە و لە دهۆکیش 300 حاڵەت کەمیکردوە.

ئامارەکانی هەولێر:
مارەبڕین: 17 هەزار و 591 کەیس

جیابوونەوە :3877 حاڵەت

رێگەپێدان بە ژنی دووەم: 45 حاڵەت

ئامارەکانی سلێمانی:
مارەبڕین: 18 هەزار و 522 کەیس

جیابوونەوە: پێنج هەزار و 745 حاڵەت

رێگەپێدان بە ژنی دووەم: 19 حاڵەت

ئامارەکانی کەرکوک/ گەرمیان:
مارەبڕین: 2706 کەیس

جیابوونەوە: 728 کەیس

رێگەپێدان بە ژنی دووەم: سفر

ئامارەکانی دهۆک:
مارەبڕین: 12 هەزار و 199 کەیس
جیابونەوە: 2033 حاڵەت

رێگەپێدان بە ژنی دووەم: 34 حاڵەت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP