دوای بڕیاری داخستنی دهنگی كوردی ئهمریكا، لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان ئیدانەی ئهو بڕیاره دهكات و نیگهرانیی لهو ههنگاوه دهردهبڕێت و داوادهكات پێداچوونهوه لهو بڕیاره بكرێت.
لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی داخستنی دەنگی کوردی ئەمریکای كردووهو و رایگهیاندووه:"لە بڕیارێکی کتوپڕی حکومەتی نوێی ئەمریکادا، ژمارەیەکی زۆری ئەو میدیایانەی داخست کە بە پاڵپشتێ ئەمریکا لە سەرانسەری جیھاندا پەخش دەکەن، لەکاتێکدا کە دەنگی کوردی ئەمریکا وەک کەناڵێکی نیمچە ئازاد لەم ھەرێمەدا کاری دەکرد و ستاف و پەیامنێریان ھەبوو، ھاوکات میدیایەک بوو کە بە زمانی کوردی پەخش و پەیامی ھەبوو بۆ کوردانی ناوچەکانی دیكەش بەداخەوە داخران".
ئاماژهی بۆئهوهشكردووه كه:"ھاوکات لهگهڵ داخستنی رادیۆی دهنگی ئهمریكا، کەناڵەکانی الحرە و الحرە عراق رادیۆ سەواش داخراون و پرۆسەی ھاوکاری و ھاریکاری چەندین دەزگاو میدیاش لە ناوچەکەدا راگیراون، ئێمە لەکاتێکدا نیگەرانی خۆمان بۆ ئەم ھەنگاوانە دەردەبڕین، ھیوادارین پێداچوونەوە بە بڕیاری داخستنی میدیاکاندا بکرێتەوە، بە تایبەتی دەنگی کوردی ئەمریکا، لەم سەروبەنداشدا بژێوی ژیانی ئەو تیمانەی کاریان بۆ کردوە بە ھەند وەربگیرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP