کارلۆ چەنپیلۆتى چۆن خاڵە بەهێزەکەى ئارتێتا شکست پێدەهێنێت !

وەرزش
13:20 - 2025-04-08

کارلۆ چەنپیلۆتى چۆن خاڵە بەهێزەکەى ئارتێتا شکست پێدەهێنێت !

خاڵى بەهێز و یەکلاى کەرەوەى یانەى ئارسێناڵى ئینگلیزى دژى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى ، بەهێزى سێت پێس و لێدانى گۆشەیە ، تۆپچییەکان لەو رێگایەوە توانیویانە کۆدى نهێنى زۆربەى سەرکەوتنەکانى ئەم وەرزە بدۆزنەوە ، بە تایبەت لەلایەن بۆکایۆ ساکاوە زۆر ترین تۆپ بەرەو ناوچەى بۆکس و بۆسەر سەرى یاریزانانى ئارسێناڵ بەرزدەکرێتەوەو تۆڕى گۆڵى تیپەکانى پێدەهەژێنرێت ، یانە لەندەنییەکە لە کۆتا ٥٤ یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ١٢ گۆڵی لە لێدانی گۆشە تۆمارکردووە، بەمەش مەترسیدارترین یانەى پریمەرلیگ بووە.
کارلۆ ئەنچیلۆتیش بە ڕوونى هەستى بەبەهێزى ئەو خاڵەى گەنەرز کردوە هەربۆیە هەوڵدەدات هێڵى بەرگرى چالاکتربکات و لە رێگاى چاودێری کردنى بۆکایۆ ساکاوە شکست بەو پلانەى ئارتێتا بهێنێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP