سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان: غەززە بۆتە گۆڕەپانی كوشتن

جیهان
12:29 - 2025-04-09

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، غەززە بووەتە گۆڕەپانی كوشتن  و رەخنەی لە ئیسرائیل گرت كە رێگە بە گەیاندنی هاوكارییەكان نادات. 

گۆتێرێس بە ڕۆژنامەنووسانی وت، زیاتر لە مانگێك تێپەڕیوە هیچ هاوكارییەك لە خواردن و دەرمان و بابەتی بازرگانی و سوتەمەنی نەچووەتە غەززە و ئیسرائیل ڕێگری دەكات و تۆمەتباریشی كرد بەوەی پابەندی بەڵێنەكانی نەبووە. وتیشی، غەززە بووەتە گۆڕەپانی كوشتن. 

لە بەرامبەردا، ئورین مارمو رستین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە وەڵامی گۆتێرێس وتی، هیچ كەموكورتییەك لە هاوكارییەكان لە كەرتی غەززە نییە و بزووتنەوەی حەماس بەكاریان دەهێنێت بۆ بنیاتنانەوەی خۆی.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP