بڕیارە شەممەی داهاتوو وەزیری
دەرەوەی ئێران بە رێنمایی و راسپاردەكانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران، لە عومان
لەگەڵ نوێنەری ترەمپ بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ناڕاستەوخۆ كۆببنەوە.
ئێران بانگەشەی ئەوەدەكات بەدوای شەڕەوە نییە و
ئەمە هەڵوێستێكی بنچینەیی و باوەڕپێكراوە، نەك تاكتیك، بەڵكو بە رێزگرتن لە
وڵاتانی دراوسێ و موسڵمان خوازیاری ژیانێكی ئاشتییانەیە لەگەڵیاندا.
بەرپرسانی ئێران دەڵێن، رێبەرەكەیان دژی
وەبەرهێنانی دەرەكی نییە، تەنانەت لەلایەن ئەمریكییەكانیشەوە، بە مەرجێك لەگەڵ
پیلانگێڕی و رووخاندا نەبێت، بەڵام هێشتا متمانەی بەلایەنی بەرامبەر نییە و ئێران
هەرگیز دەستبەرداری دەستكەوتەكانی نابێت.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر ترەمپ وتبووی ئەگەر ئێران
دانوستان نەکات و واز لە بەرنامە ئەمییەکەی نەهێنێت، هێرش دەکەینە سەری.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP