نرخی نەوتی عێراق گەیشتە نزمترین ئاستی پێنج ساڵی رابردوو

ئابوری
12:15 - 2025-04-10

رکابەرییە بازرگانی و ئابوورییەکانی ئەمریکا و چین و بەرزکردنەوەی ئاستی باجە گومرگییەکان نرخی نەوتی عێراقی بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا دابەزاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 77 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێکی نرخەکەی گەیشتە 64.71 دۆلار، جیا لە نەوتی خاوی برێنت نەوتی خاوی تەکساسش لە 65 دۆلارەوە دابەزی بۆ 61.70 دۆلار.
نەوتی خاوی بەسرەش گەیشتە 59.5 دۆلار، کە ئەمە نزمترین نرخە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا.
لەدوای راگەیاندنی یاسا نوێیەکانی باجی گومرگی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، نرخی نەوتی عێراق 21% ی بەهاکەی لەدەستداوە، کە دەکاتە 15 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
زیانەکانی عێراق رۆژانە بە 50 ملیۆن دۆلاری دەخەمڵێنرێت، لە ئەگەری بەردەوامبوونیشی ئەگەری دروستبوونی قەیرانێکی دارایی لە وڵاتەکە دەهێنێتە ئاراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP