كه‌ناڵی ئاسمانیی (ئه‌لحوره) كه به زمانی عه‌ره‌بی به‌رنامه‌كانی په‌خش ده‌كرد، رایگه‌یاند، زۆربه‌ی كارمه‌نده‌كانی له‌كاره‌كانیان دوورده‌خه‌نه‌وه‌و په‌خشی كه‌ناڵه‌كه راده‌گرن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی راگرتنی پشتیوانییه‌داراییه‌كانیان كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه بڕیاری له‌سه‌ردراوه.
مانگی ئاداری رابردوو ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کۆتاییپێهێنانی هەموو هاوکارییە داراییه حكومییه‌كانی راگه‌یاند، کە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن دابیندەکران، ئه‌مڕۆش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كه‌ناڵی (ئه‌لحوڕه) كه بە زمانی عەرەبی به‌رنامه‌كانی پەخش دەکرد، راگرتنی پەخش و دوورخستنه‌وه‌ی کارمەندەکانی له‌كاره‌كانیان راگەیاند.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:" هۆکاری داخستنی كه‌ناڵه‌كه، راگرتنی یارمەتییە داراییە دەرەکییەکانی ئەمریکایه بە بڕیاری ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەكه"
جێفری گێدمین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕەکانی پەخشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە (ئەلحوڕە) و دەزگا میدیاییە عەرەبییەکانی دیکەش ده‌گرێته‌وه، پێیوایه: "بڕینی بودجەکەیان لەناکاو و نایاساییە."
"میدیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆراک لە دژە ئەمریکایی بوونەوە وەردەگرێت و داخستنی (ئەلحوڕە) رێگا بۆ نەیارانی ئەمریکا و توندڕەوە ئیسلامییەکان خۆشدەکات، بەردەوامبن لە دژایەتیکردنی زیاتری ئەمریکا " گێدمین، واده‌ڵێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP