کۆبوونەوەی وه‌فدی باڵای ئەمنیی نێوان عێراق و تورکیا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆڕبەندی ئەنتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا پرسە ئەمنیی و سیاسییەکان تاوتوێ‌کران و جه‌خت له هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش و سه‌قامگیریی ئه‌منی هه‌ردوو وڵات كرایه‌وه.
هه‌ردوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق و توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی كۆبونه‌وه‌كه‌یان له ئه‌ژماری خۆیان له سۆشیال میدیا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌یان بۆئه‌وه‌كردووه كه:" پێنجەمین کۆبوونەوەی میکانیزمی ئاسایشی ئاستی باڵای نێوان کۆماری عێراق و کۆماری تورکیت لە ئەنتاڵیا – له ١٣ی نیسانی ٢٠٢٥ به‌ڕێوه‌چوو"
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:" هەردوولا گرنگیدان به بە یەکڕیزیی سیاسی و ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری یەکتریان دووپاتكردوه‌ته‌وه"
باس له‌وه‌شكراوه كه:" هەردوولا سووربوونی خۆیان بۆ زیادکردنی هەماهەنگیی و هاوکاریی لە هەموو بوارە دووقۆڵییەکاندا، لەوانەش بواری سەربازیی، ئاسایشی سنوور، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پیشەسازی بەرگریی، وزە، ئاو، و پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان جه‌خلێكرده‌وه"
سه‌باره‌ت به پارتی كرێكارانی كوردستانش له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:"هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی جێبه‌جێكردنی په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارتی كرێكاران و چه‌كدانان كردووه‌ته‌وه"
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه:" بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌ردوو كه‌مپی (هۆل و رۆژ) له سوریا، هه‌ردوولا پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان تاوتوێكردووه"
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:"كۆبونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رێكخراوه‌و وه‌فدی تورکیاش لە یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میت و مونیر کاراڵئۆغڵو، یاریدەدەری وەزیری ناوخۆ و وه‌فدی عێراقیش پێكهاتبوو لە سابت عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگریی، قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، حه‌مید شه‌تری، سه‌رۆكی هه‌واڵگریی نیشتمانیی"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP