رفعەت عەبدوڵا پێشوازی لە ژمارەیەك كادرى سنووری مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كرد

کوردستان
22:58 - 2025-04-15

ئەمڕۆ 15ی 4ی 2025  رفعەت  عەبدوڵا لە بارەگای مەكتەبی سیاسی   پێشوازی  لە ژمارەیەك  كادرى سنووری مەڵبەندی  رێكخستنی سلێمانی و مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكان  و    ئۆرگانە جیاجیاكانی  یەكێتی و  دامەزراوە رەسمیەكان و ژمارەیەك فەرماندە و پێشمەرگەی قارەمان كرد، لەو دیدارو كۆبوونەوانەدا   تەئكید لە هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ   پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری  بە گشت ناوچە وچین و توێژەكان   بە یەكسانی كرایەوە،  كە ئەمە خواست و بەرنامەی  نەگۆڕی  یەكێتیە  بۆ ئاوەدانی كوردستان .
هەر لەكۆبوونەوەكاندا  تیشك  خرایە سەر  نوێبوونەوە و گەشەپێدان  لە دامەزراوە و ئۆرگانەكانی  یەكێتیدا بە جۆرێك كە ئاڕاستەی كاركردن لەگەڵ  ئەمڕۆ و بۆ ئایندەی گەل و وڵاتەكەمان گونجاو بێت، لەو بارەیەوە رفعەت  عەبدوڵا  دەستخۆشی  لە گشت   كادران كرد كە لە هەڵمەتی  بانگەشەی  هەڵبژاردنی  پەرلەمانی كوردستاندا  گشت توانایەكیان  خستبووە گەڕ  بۆ سەرخستنی پرۆسەكە و لیستی یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP