ئەمڕۆ نۆیەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

کوردستان
09:36 - 2025-04-16

بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نۆیه‌مین دیداری سلێمانی له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ سلێمانی  دەستیپێکردو  تێیدا  پرسه‌ گرنگەکانی جیهان و عیراق و هەروەها هه‌رێمی كوردستان  گفتوگۆیان له‌سەر دەکرێت  و بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی و سەرۆک کۆماری پێشووی عیراق لە میانی وتارێکدا رایگەیاند: چانسی باش هەیە لە عیراق بۆ گۆڕانکاری و  گرنگە پێکەوە لەم دیدارەدا پرسە گرنگەکان گفتوگۆ بکەین.

وتیشی: ئەرکی هەموومانە کاربکەین بۆ رزگاربوونی عیراق لە جەنگ و خزمەتی نیشتیمانیش ئەمرۆ ئێمەی لە سلێمانی کۆکردۆتەوەو ئاواتەخوازین ئەم دیدارە هەوڵێک بێت بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر لەسەر پرسە گرنگەکان.

دواتریش محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێکدا رایگەیاند، سلێمانی چەندین دەستکەوتی گرنگی هەیەو ئێمە شانازی بەو دەستکەوتانەوە دەکەین.

وتیشی، دەستی گەنجەکانمان دەگرین، چونکە ئەوان چەکی وڵاتن بۆ پێشکەوتن، پێویستە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر بدەین لە سەرجەم بوارەکاندا
پاشان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە وتارێکدا رایگەیاند: کۆمەڵێک گۆرانکاری جیۆپۆلەتیکی جیهانی گرتۆتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیاو باکوری کوردستان وتی: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەرفەتێکی مێژووییە.

سەبارەت بە دۆخی سوریاو رۆژئاوای کوردستانیش رایگەیاند: پێویستە حکومەتی سوریا رەنگدانەوەی هەموو پێکهاتەکانی وڵاتەکەبێت بە بێ جیاوازی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP