په‌رله‌مانتار نه‌رمین مه‌عروف: هیچ گرفتێک لەبەردەم مووچە نیه‌

ئابوری
18:39 - 2025-04-16


د. نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، " بەشێکی زۆری گرفتە سیاییەکان چارەسەرکراون و هیچ گرفتێک لەبەردەم مووچەی ئەم مانگەو مانگەکانی داهاتووی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمدا نییە".

 ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجومەنی نوێنەران له‌ لێدوانێكیدا روونشیكرده‌وه‌:"لە رابردوودا بەشێکی زۆری گرفتە سیاییەکان، چارەسەرکراون و ئێستا هیچ گرفتێک لەبەردەم مووچەی ئەم مانگەو مانگەکانی داهاتووی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە".

بە وتەی نەرمین مەعروف باسی له‌وه‌شكرد كه‌: " دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی عێراق تەوتین بکرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراقه‌" 

جه‌ختشیكرده‌وه‌ كه‌:" ده‌بێت حکومەتی عێراق پارەی پێویستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، بەڵام دەبێت داتای لیستی مووچەکە كه‌ هەرێم بۆ بەغدادی دەنێرێت راست و دروست بێت".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP