تەندروستیی کەرکوک 4 حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوونی راگه‌یاند

کوردستان
19:58 - 2025-04-20


چوار حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا و تەندروستی شارەکەش رایدەگەیەنێت:" تیمەکانی تەندروستی دەستیان بە لێکۆڵینەوە  لە پەتاکە لەسەر توشبووەکان کردووە ، هاوکات  هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەیان لەبارەی پەتاکەوە دەستپێکردووە".

تەندروستی کەرکوک ئەمرۆ 20/4/2025 لە راگەیەندراوێکدا چوار حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوونی ئاشکراکرد و راگه‌یاند كه‌:"  ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ جیاکردنەوەی تووشبووان و دابینکردنی چاودێری پزیشکی بەپەله بۆیان".

"تیمەکانی تەندروستی دەستیان بە لێکۆڵینەوەی پەتاکە کردووە  لەسەر توشبووەکان و دەستیش بە هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە کراوە". لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە .

پێشتریش وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری توشبووانی تای خوێنبەربوونی راگەیاند کە 14 حاڵەت بوو و لەو ژمارەیە 4 حاڵەتیان لە کەرکوک تۆمارکراوە کە یەکێکیان بەهۆیەوە گیانی لە دەست داوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP