دادگایه‌كی توركیا به بیانووی به‌شداریكردنیان له ئاهه‌نگێكی گۆرانی كوردی لە رێپێوانێكی ساڵی رابردوودا سزای پێنج لێپرسراوی دیاری ده‌م پارتی دا.
پارتی دیموكراتی گه‌لان ( دەم پارتی) ئاشكرایكرد:" پێنج ئەندامی پارته‌كه لە دێرسیم بە بیانووی بەشداریكردنیان لە ئاهەنگێكی گۆرانی كوردی لە رێپێوانێكی ساڵی رابردوودا، سزای 10 مانگ زیندانیان لەلایەن دادگایەكی توركیا بەسەردا سەپێنراوە."
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:"دادگاكه سزای زیندانیی بەسەر هەردوو هاوسەرۆكی دەم پارتی لە دێرسیم و هاوسەرۆكی شارەوانیی پێشووی شاری دێرسیم و ئەندامێكی دیكەی رێكخستنی پارتەكەدا سەپاندووە."
پارێزەرانی دەم پارتی ده‌ڵێن:" لە چالاكیی و رێپێوانەكەدا ژمارەیەك گۆرانیی كوردی له‌و رێپێوانه‌دا لێدراو‌ن كە لە زۆربەی رێوڕەسمەكاندا لێدەدرێن، بەڵام دادگاكە ئەوەی وەك بانگەشە دژی دەسەڵاتی توركیا لە قەڵەم داوە و ئەندامەكانی دەم پارتی سزاداوە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه حكومه‌تی توركیا بانگه‌شه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیی و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له وڵاته‌كه‌دا ده‌كات و داوای چه‌كدانان له پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی كورد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP