بەرپرسانی دیمەشق و ریش سپیی درووزەکان بۆ راگرتنی
شەڕ و ئاڵۆزییەکانی جەرمانا و سەحنایا گەیشتن بەڕێکەوتن، هێزی ئەمنیی دیمەشق بۆ کۆنترۆڵکردنی
دۆخەکە لەو ناوچانە بڵاوەیان پێکراوە.
ئاژانسی رەسمیی سوریا سانا بڵاویکردەوە، شەوی
رابردوو پارێزگارەکانی ریفی دیمەشق و سوەیدا و قونەیتیرە و ژمارەیەک لە ریشسپی و کەسایەتیی
درووزەکان لەبارەی رووداوەکانی جەرەمانە و سەحنایە گەیشتن بە رێککەوتنی سەرەتایی بۆ
راگرتنی گرژییەکان.
دوای رێککەوتنەکەش پارێزگارەکان بۆ دڵنیابوون لە
سەقامگیری دۆخی ئەمنی سەردانی سەحنایەیان کردووەو هێزی ئەمنی دیمەشقیش چونەتە تەواوی ناوچەکانی سەحنایا
و دەوروبەری، هەروەها جەختیان لەوەکردووەتەوە دەبێت چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە بێت.
لەلایەکی دیکەوە، سوپای ئیسرائیل هۆشداری بە
سوپای سوریاداوە و وتوویەتی: لە ئەگەری بەردەوامی توندوتیژیەکان دژی دروزەکان هێرشدەکەینە
سەر ئامانجەکانی حکومەتی سوریا.
بەگوێرەی ئامارەکانی روانگەی سوری، تەنها لەماوەی
48 سەعاتی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی دیمەشق و دروزەکاندا لە هەردوودا 47
کەس کوژراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP