دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: بەهۆی منەوە پوتن ده‌ستبه‌رداری خه‌ونه‌كه‌ی بوه و ئاشتی ده‌وێت.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ڤلادمیر پوتن هاوتا ڕوسیه‌كه‌ی ئاشتی ده‌وێت و ده‌ستبه‌رداری خه‌ونی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆكرانیا بوه.
تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كه‌ناڵی ABC News كه ئایا پێتوایه پوتن ده‌یه‌وێت كۆتایی به شه‌ڕی ئۆكرانیا بهێنێت ، تره‌مپ وتی: بەڵێ من پێی دەکەم.
وتشی:، "پێموایه خه‌ونی (پوتن) ئه‌وه بو كه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌مو وڵاته‌كه‌دا بگرێت، به‌ڵام به‌هۆی منه‌وه ئه‌و كاره ناكات".
كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرا كه ئایا متمانه‌ی به سه‌رۆكی ڕوسیا هه‌یه، تره‌مپ لە وه‌ڵامدا دەڵێت: متمانه‌م به خه‌ڵكێكی زۆر نییه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا گومانی خۆی له ئاماده‌یی پوتن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌ربڕی، دوای ئه‌وه‌ی سوپای ڕوسیا بۆردومانێكی توندی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكرد و له ئه‌نجامدا زیانی گیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP