ئەمڕۆ 3ی ئایار رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەرییە

جیهان
11:08 - 2025-05-03

3ی ئایاری هەموو ساڵێك رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەرییە، لە كاتێكدا هێرش و پێشێلكارییەكان بۆ سەر گیانی رۆژنامەنووسان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت، فشارە ئابوورییەكانیش بەربەستێكی ترسناكن لە بەردەم كاری رۆژنامەگەریدا و تادێت توندتر دەبن.
لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەریدا، رێكخراوی رۆژنامەنوسانی بێسنور راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لاوازبوونی ئابووری میدیا، مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەگەری.
رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور دەشڵێت، فشاری ئابووری لەسەر رۆژنامەنووسان كە چەندین شێوەی هەیە و زۆرجار بە كەم سەیر دەكرێت، بەڵام میدیاكان لە نێوان دەستەبەركردنی سەربەخۆیی خۆیان و هەوڵدان بۆ پاراستنی توانای ئابووری خۆیان گیریان خواردووە، چونكە بەبێ سەربەخۆیی ئابووری، ناتوانرێت چاپەمەنی ئازاد هەبێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە رێكخراوەكە لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنی پێوەرەكانی ئازادی رۆژنامەگەریی جیهانیدا وەریگرتووە، لە كۆی 180 وڵات كە لەلایەن رۆژنامەنووسانی بێ سنوورەوە شیكارییان بۆ كراوە، میدیاكان ناتوانن لە 160 وڵاتدا سەقامگیری دارایی بەدەست بهێنن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP