ئەمریکاو ئیسرائیل رێگە دەدەن هاوکاری مرۆیی بگەیەندرێتە غەززە

جیهان
11:33 - 2025-05-03

ئەمریکا و ئیسرائیل دەیانەوێت ڕێگە بە گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە بدەن .
بەپێی ماڵپەڕی ئاکسیۆس، دوای شکاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە بەر لە دوو مانگ، هەموو هاوکارییە مرۆییەکان لە خۆراک و ئاو و دەرمان و پێداویستی پزیشکیی لە کەرتی غەززە بڕا .
ئاژانسەکانی هاوکارییە مرۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، هاوکارییە مرۆییەکان چەند ڕۆژێکی دیکە دەگەنە غەززە.
لەوەتەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەستیان پێکردووەتەوە، هەزاران کەس لە هاووڵاتییانی ئەو کەرتە جارێکی دیکە ئاوارەبوونەوە و دۆخێکی سەختی مرۆییان هەبووە .
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، کە فشاری لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردووە، ڕێگە بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆیی و تەندروستییەکان و دەرمان بدات بۆ گەیشتن بە کەرتی غەززە.
بەرپرسانی ئیسرائیلیش ئاماژەیان بەوە کردبوو، لەماوەی ڕابردوودا ئەو هاوکارییانەی بۆ غەززە نێردراون، کەوتوونەتە دەستی بزووتنەوەی حەماس.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP