موشەکێک لە فڕۆکەخانەی تەل ئەبیبی ئیسرائیل کەوتە خوارەوە

جیهان
11:29 - 2025-05-04

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: ئەمڕۆ موشەکێک لە ناوەڕاستی ئیسرائیل و لە فڕۆکەخانەی تەل ئەبیب کەوتە خوارەوە، کە لە یەمەنەوە هەڵدراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵی رێگریکردن لە کەوتنە خوارەوەی موشەکەکەیان داوە، بەڵام لە کۆتاییدا لە فڕۆکەخانەکە کەوتووەتە خوارەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، کەوتنەخوارەوەی موشەکەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی بەو شوێنە گەیاندووە کە لێی کەوتووەتە خوارەوە و دوکەڵێکی رەشیش ئاسمانی فڕۆکەخانەکەی داپۆشیوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP