سەڵاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتمەدارو هاوسەرۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گەلانی زیندانیكراوی كورد كه ئێستا له زیندانی ئه‌ده‌رنه دایه، بۆ پرسه‌ی سری سوره‌یا ئۆنده‌ر جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا‌و ئه‌ندامی وه‌فدی ئیمراڵی و دۆستی نزیكی كورد له پارچه په‌خشاندێكدا ده‌یلاوێنێته‌وه.
ده‌میرتاش لە پلاتفۆرمی "ئێكس" نوسیویەتی:
تۆ تەنها گۆڕێكت نییە
لەنێو دڵی دەیان ملیۆن کەسدا دەنێژرێیت
سەردانی كام گۆڕیان بكەم!
كام چاوی پڕ فرمێسكم بسڕم هاوڕێ!
بڕۆ ڕێگات پڕنور بێت برا گیان
بۆ هەمیشە هاوڕێیەكی پڕبه‌های
پێشتر ده‌میرتاش له نامه‌یه‌كیدا بۆ ئۆنده‌ر نووسیوییه‌تی:"ته‌نها ئه‌وه‌ی په‌یامبه‌ری ئاشتیی بیت كارێكی قورسه، هه‌موو ماتماتێك و ژمێریارییه سیاسییه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت، دڵت دەخەیتە سەر مه‌حه‌ك تاكو دایکان و باوکان ئازاری لەدەستدانی رۆڵەکانیان نه‌چێژن، بەڵام زۆرجار قەدری ئه‌و ئه‌ركه نازانرێت. لە هەموو لایەکەوە په‌لامارت ده‌ده‌ن، دڵت ئازار دەدەن، هەوڵی یاریكردن بە کەرامەتت ده‌ده‌ن، بەڵام ئەگەر دلسۆزی ئاشتیی بیت، ئه‌وه هه‌رگیز پاشه‌كشه ناكه‌یت، هەرگیز کۆڵ نادەیت، تاکە ئاواتی پێش مردنم بینینی ئاشتییه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP