دوای کلاسیکۆ جیاوازیەکە ( 1) خاڵە!
هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بەدڵی شکاوەوە بەرەنگاری یەکتر دەبنەوەو کلاسیکۆیەکی نوێ ئەنجام دەدەن ، تاڕادەک بارسا دەرونی ئارامترە هیچ نەبێ جامی شای بردۆتەوەو لە لالیگاش ٤ خاڵ لە پێشە بەڵام ئەو یارییە بۆ ریاڵ مەدرید زۆر جیاوازە ، لەلایەک شەڕی هەیمەنە و زاڵ بوون دەدات لەو دۆخەی تێی کەوتوە بەهۆی ئەوەی سێ کلاسیکۆی دوا بەدوای یەکی دۆڕاندوە ! جێگای قبوڵکردنیش نیە کلاسیکۆی چوارەمیش بدات بەدەستەوە ! لەلایەکی دیکەشەوە شکست یاخود یەکسانبون بارسا هێندەی تر نزیک دەکاتەوە لە دەستەبەرکردنی نازناوی لالیگا .
ریاڵ مەدرید هەمیشە دوور لە یاریگای خۆی باشتر یاریکردوە ، گەر بێت و لە نێوکەتەلۆنیا بردنەوە تۆماربکات ئەوە جیاوازیەکە دەبێتە یەک خاڵ و رکابەریەکە تاکو هەفتەی کۆتایی درێژەی دەبێت ئەمەش ئەرکی بلوگرانە قورستر دەکات بەو پێیەی دوو یاری قورسی دەمێنێ بەرامبەر بەیانەکانی ( فیاریاڵ و ئەتلەتیک بلباو) .
بردنەوەی یاری کلاسیکۆ ، بارسا دەگەیەنێت بە کەناری ئارام و ٩٩٪ نازناوەکە قۆرخ دەکات و ریاڵ مەدرید بەبێ دەسکەت لەم وەرزەدا دەردەچێت ! بەپێچەوانەشەوە ریاڵ مەدرید بیابتەوە ئەوا یەک خاڵ لەنێوانیان دەبێت و ململانێکان تاکو دوا هەفتە درێژە دەکێشێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP