خولی چوارەمی گفتوگۆی
ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریكا له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان كۆتاییهات و وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئێرانش به سوودبه‌خش و پێشكه‌وتن هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت.
ئه‌مڕۆ 11ی ئایاری
2025 خولی چواره‌می گفتوگۆی ناڕاسته‌وخۆی نێوان وه‌فدی ئێران و ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چو
و بڕیاریشه لە داهاتوووییه‌كی كی نزیكدا خولێكی دیكه بەڕێوەدەچێت.
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌و باره‌یه‌وه له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند:" دەتوانین بڵێین
بەراورد بە سێ گەڕی پێشوو، دانوستانی ئەمڕۆی نێوان ئێران و ئەمریكا جدیترو
راشكاوانە تر بوو، دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ره‌وپێش ده‌چن و زۆر ناكۆكییش
له‌نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر كراون."
عێراقچی
راشیگه‌یاند:" خولی دانوستانه‌كانی ئه‌مڕۆ سودبه‌خش بوون و له چاو خوله‌كانی پێش‌و جددیترن، تاڕادەیەك لە بوارە
گشتییەكان دووركەوتینەوەو چوینە نێو وردەكارییەوە، بابەتی مشتومڕاوی زیاتر تاوتوێ
کراوەو هەڵوێستەکان نزیکتر بوونەتەوە، دەتوانرێت ئەم قۆناغە بە هەنگاونان بۆ پێشەوە
هەڵسەنگێندرێت، لەم دۆخەدا دانوستان قورس دەبێت.
"
دووپاتشیكرده‌وه:"ئامانجی
گفتوگۆكان "هه‌ڵگرتنی ئه‌و گه‌مارۆیه‌یه كه به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP