ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەردانەکەی بۆ سعودیە و ئیمارات و قەتەر دەستپێکرد و سەردانەکەشی بە مێژوویی ناوبرد.
فڕۆکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی ئەندرۆزەوە بەرەو ریازی پایتەختی سعودیە بەرزبووە، سەردانەکەش هاوکاتە لەگەڵ ئازادکردنی بارمتەیەکی ئیسرائیلی-ئەمریکی، کە حەماس لە کەرتی غەزەوە رادەستی خاچی سوری نێودەوڵەتی کرد،
ترەمپ یەکەمجارە دوای وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی، سەردانی دەرەوەی وڵات دەکات، دوای سەردانە کورتەکەی بۆ رۆما و بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیسی ڤاتیکان، پێش هەشت ساڵ لەمەوپێش و لە یەکەم ویلایەتی سەرۆکایەتییەکەیدا، بەهەمان شێوە سعودییەی وەک یەکەم سەردانی دەرەوەی وڵات هەڵبژارد.
ترەمپ لەو سەردانەیدا، مەبەستییەتی چەندین رێکەوتننامەی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو ئیمزا بکات، هەروەها پێش بەرێکەوتنی رایگەیاند: داوا لە شازادەی جێنشین دەکەم، بڕی پارەکانی بۆ ئێمە زیاد بکات و بگاتە نزیکەی یەک ترلیۆن دۆلار، چونکە ئێمە دەیانپارێزین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP