هەزار دیل بەرامبەر هەزار دیل، لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا ئاڵوگۆڕیان پێکرا و وەزارەتی بەرگری روسیاش ئاشکرای کرد: بەپێی رێککەوتنەکانی ئیستەنبوڵ لەنێوان وڵاتەكەی و ئۆكرانیا كۆتا كاروانی دیلەكانی نێوانیان ئاڵوگۆڕ كردوە .
راشیگەیاند: بەپێی رێككەوتنەکە كاروانی سێیەم و كۆتایی ئاڵۆگۆڕی دیلەكان ئەنجامداروە كە هەر لایەنە و (303) دیلییان رادەستی یەكتری كردوەتەوە، بەوەش هەر لایەن و لەماوەی نێوان (23 بۆ 25ـی ئایار) هەزار دیلیان ئازادكردوە.
ئاشکرایشیکرد: دوای وەرگرتنەوەی (303) دیلە روسییەكە لە ئۆكرانیا لە ئێستادا سەربازە روسییەكان لە كۆماری بیلاروسیان و چارەسەری تەندروستی و دەرونی پێویستیان بۆ دەکرێت و دواتر رەوانەی دامەزراوە پزیشكییەكانی وەزارەتی بەرگری دەكرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP