دۆناڵد ترەمپ: دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت

جیهان
09:47 - 2025-05-26

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، گەڕی پێنجەمی دانوستانی ئەتۆمیی نێوان واشنتن و تاران زۆر باش بووە.
ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە فڕۆکەخانەی مۆریس تاون لە ویلایەتی نیوجێرسی رایگەیاند، پێشکەوتنی ڕاستەقینەمان لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بینی. ئێمە دانوستانێکی زۆر باشمان لەگەڵ ئەوان هەبووە.
رۆژی هەینی لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و لەناو باڵیۆزخانەی عومان، گەڕی پێنجەمی دانوستانە ئەتۆمییەکەی نێوان واشنتن و تاران بەڕێوەچوو.
ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە بەر لە خولی پێنجەمی دانووستانی نێوان هەردوو وڵات، عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بە روونی رایگەیاند دانووستانی تاران و واشنتن هیچ ئەنجامێکی نابێت چونکە ئێمە پیتاندنی یۆرانیۆم بە مافی خۆمان دەزانین و دەستبەرداری نابین.
ئێران و ئەمریکا تا ئێستا پێنج خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆیان بە ناوبژیوانی عومان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کردووە و هێشتا هەردوولا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP