تولای هاتیم ئۆغولاری هاوسەرۆک گشتیی دەم پارتی لەشاری باتمانی باکووری کوردستان ڕایگەیاند عەبدوڵڵا ئۆجالان لە 27ی شوباتدا 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی'ی کرد و وتی: ئێستا تورکیا لە قۆناغێکی گرنگدایە و پێویستە دەوڵەت هەنگاو بنێت بۆ ئاشتی و دیموکراسی.
هاوسەرۆکی دەم پارتی وتیشی: ئێستا بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دیموکراسی دەتوانن ژمارەی شارەوانییەکانی پارتەکەیان دووهێندە زیاد بکەن و لە لێواری گۆڕینی سەرکەوتنە سیاسییەکاندایە بۆ دەستکەوتی یاسایی.
تولای حاتیم ئۆغولاری ئاماژەی بەوەشکرد، نەک تەنها گەلی کورد، بەڵکو هەموو گەلانی تورکیا پێویستیان بە ئاشتی و دیموکراسی هەیە و ئیدارەی خۆجێیی ئازاد و نەمانی سیاسەتی قەیوم دەتوانێت ببێتە سەرەتای ئاشتی و پێویستە سەرۆک شارەوانییە دەرکراوەکان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
وتیشی، چاوەڕێی پەسەندکردنی پاکێجێکی دادوەری پێش جەژن دەکەن بۆ باشترکردنی دۆخی زیندانیانی سیاسی و نەخۆشەکان لە زیندانەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP