یەکێتیی ئەوروپا سزا بەسەر سێ گرووپ و دوو فەرماندەی سوپای سوریا دەسەپێنێت

جیهان
12:33 - 2025-05-29


بەهۆی تێوەگلان لە کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان لە مانگی سێی ئەمساڵدا، یەکێتیی ئەوروپا سزای بەسەر سێ گرووپی چەکدار و دوو فەرماندەی سوپای سوریا سەپاند.
رۆژنامەی رەسمی  یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوەکردووە: گرووپە چەکدارەکانی سوڵتان موراد، سلێمان شا و حەمزات خراونەتە لیستی سزاکانی یەکێتییەکەوە، هەروەها ئەبو عەمشە، فەرماندەی فیرقەی پێنجی سوپای سوریا و وەسیف بوڵاد فەرماندەی فیرقەی 76ـی سوپا سزادراون، ئەوەش بەهۆی تێوەگلانیان لە تاوان و ئەشکەنجەدانی خەڵک لە ناوچەی عەلەویی نشینەکانی سوریا.
بەگوێرەی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا، سزادراوەکان مافی ئەوەیان نیە سەردانی هیچ وڵاتێکی یەکێتییەکە بکەن، هەروەها سەرجەم پارە و سامانەکانیان بلۆک دەکرێت.
لە رووداوەکانی مانگی سێی ئەمساڵ لە ناوچە عەلەویی نشینەکان، بەهۆی پێکدادانی هێزە ئەمنییەکانی سوریا و پاشماوەکانی رژێمی پێشوو، زیاتر لە هەزار و 700 کەس کوژران.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP