بۆ یەکەمجار داعش هێرشیکردە سەر حکومەتی نوێی سوریا

جیهان
12:49 - 2025-05-30

بۆ یەکەمجار داعش هێرشیکردە سەر حکومەتی نوێی سوریا و کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.

رووانگەی سوری بڵاویکردەوە، لە پارێزگای سوەیدا لەڕێی بۆمبێکی چێندراوەوە داعش ئەندامانی فیرقەی 70ـی سوپای سوریای بەئامانج گرت و بەهۆیەوە كەسێک کە یاوەری هێزەکەی کردوە کوژراوە و  سێ ئەندامی هێزەکەی سوپاش بریندار بوون.

روانگەی سوری دەشڵێت، ئەوە یەکەم هێرشی داعشە بەرامبەر حکومەتی نوێی سوریا.

لە چەند رۆژی رابردوودا حکومەتی سوریا رایگەیاند، لە نزیک دیمەشق ئەندامانی شانەیەکی داعشیان دەستگیرکردووە کە ئامادەکارییان بۆ هێرش دەکرد.

لەدوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە، بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکانی سوریا داعش چالاکییەکیان دەستپێکردوەتەوە و چەند جارێک هێرشکردوەتە سەر هێزەکانی هەسەدە و ئاسایشی ناوخۆی رۆژاوا و بەئامانجگرتنی هاووڵاتیانی مەدەنی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP