ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نەک تەنیا ئەرکێکی ئەخلاقییە بەڵکو پێویستییەکی سیاسیشە.
مانگی رابردوو ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا و بە دیاریکراوی لە مانگی حوزەیراندا وڵاتەکەی داندەنێت بە دەوڵەتی فەڵەستیندا.
ماکرۆن لەمیانی سەردانێکیدا بۆ سینگاپوور رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا وەڵامێکی گونجاو بۆ دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە نەداتەوە، پێویستە وڵاتانی ئەوروپا هەڵوێستی بەکۆمەڵیان لە دژی هەبێت و توندتربن و سزای بەسەردا بسەپێنن.
باس لەوەشدەکات، دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستین دەبێت دوای ئازادکردنی بارمتەکان و چەک داماڵینی بزووتنەوەی حەماس و بەشدارینەکردنی لە حوکمڕانی کەرتی غەززەدا بێت.
سەرۆکی فەڕەنسا دەشڵێت، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا گەرەنتی ئاشتییەکی بەردەوام دەکات ئەمە تەنیا ئەرکێکی ئەخلاقی نییە، بەڵکو پێویستییەکی سیاسییە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP