ئاژانسی ڕۆیتەرز له زاری چەند سه‌رچاوه‌یەکی باڵای
ئێرانی، مەرجەکانی ئەو وڵاتە بۆ ڕێککەوتن ئاشكرا دەکات و دەڵێت: لە بەرامبەر هەڵگرتنی
سزاکان لەسەر سەروەت و سامانە بلۆکراوەکانیان، ڕەنگە ئێران ڕازی بێت بە ڕاگرتنی پیتاندنی
یۆرانیۆم.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له دوو سه‌رچاوه‌ی رەسمی ئێرانی
کە نزیکن له وەفدی دانوستانەکان بڵاویكرده‌وه، لەوانەیە له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ڕێکبكه‌ون
ئه‌گه‌ر واشنتن مه‌رجه‌كانی تاران قبووڵ بكات، کە ڕێگە دانە بە مامەڵەکردن بە
سامانە بلۆکراوەکانی، تارانیش پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵده‌په‌سێرێت، ئه‌گه‌ر واشنتن ڕێگە
بدات بۆ مەبەستی مەدەنی بەکاری بهێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمریکا پێداگرە لەسەر ڕاگرتنی پیتاندنی
یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە و بەمەرجی سەرەکی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر دایدەنێت،
پێشتریش ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست رایگەیاندوە: واشنتن ڕێگە نادات تاران تەنانەت 1%ـی توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هەبێت و بە هێڵی سووری دەزانێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP