چەند سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی بە رۆژنامەی
عەرەبی جەدیدیان راگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی یاسای هەڵبژاردنی عێراق رێگە نادات
هێزە سەربازیی و میلشیاکان بەشداریی هەڵبژاردن بکەن، بەڵام کۆمسیۆن ناوی
کاندیدەکانی ئەو لایەنانەی پەسەندکردووە و بەو پێیەش بەشداریی هەڵبژاردنی مانگی
تشرینی دووەمی داهاتوو دەکەن.
ئەو کاندیدانەش هەریەکەیان بەناوێکەوە
بەشدارییانکردووە، یەکێک وەك بانگخوازی ئایینی و یەکێکی دیکە وەك رێکخراوی
کۆمەڵگەی مەدەنی و یەکێکی تریش وەك نوێنەری عەشیرەت و بنەماڵە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، عەبدولڕەحمان
جەزائیری ئەندامی سەرکردایەتی لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی نوری
مالیکی رایگەیاندووە، هیچ گرووپێکی چەکدار لە هەڵبژاردندا بەشداریی ناکات ئەوەی
بەشداریی دەکات ناوی خۆی وەک پارتێکی سیاسی پێشکەشکردووە.
چەند توێژەرێکی سیاسیش بە عەرەبی جەدیدیان وتووە، هێزە سەربازییەکان جووڵەیەکی زۆریان
هەیە بۆ بەدەستهێنانی رێژەیەکی بەرچاوی کورسییەکانی پەرلەمان تا لەو رێگەیەوە
دەستیان بگاتە حکومەتی داهاتوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP