دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵای ژمارەیەك فەرمانبەر، لەبارەی راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بههۆی ئهوهی چوار ئهندامی دادگاكه له حهج نهگهڕاونهتهوه ناتوانێت ئهم ههفتهیه دابنیشێت، لهبهر ئهوه چاوهڕواندهكرێت ههفتهی داهاتوو دادگاكه سهبارهت بهو سكاڵایه كۆببێتهوه، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت: "رەنگە بڕیارەكە هەردوو حكومەت ناچار بە گفتوگۆ بكات و كێشەكە لەبەرگە سیاسییەكەی دەربهێنێت و بیكاتە چوارچێوەیەكی دەستووری و یاساییەوە".
كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: "ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دادەنیشێت و بڕیار لەسەر سكاڵای ژمارەیەك فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لەبارەی راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەدات".
كاروان یاروەیس دهڵێت:"هەرچەندە سەرۆكی دادگای فیدراڵی لە حەج گەڕاوەتەوە، بەڵام دادگاكە ناتوانێت ئەمڕۆ 11-6-2025، یاخود سبەینێ رێژەی یاسایی تەواو بكات و دانیشتن ئەنجامبدات، چونكە تا ئێستا چوار لە ئەندامانی دادگاكە لە حەج نەگەڕاونەتەوە"
راشیگەیاند: "لەبەر ئەوەی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو پشووی جەژنی غەدیرە و دەوام نییە، بۆیە بە ئەگەری زۆرەوە دووشەممە یان سێشەممەی داهاتوو دادگاكە دادەنیشێت و بڕیار دەدات ئەمری وەلائی (فەرمانی سالاری) دەربكات یاخود نا".
وتیشی: "دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لە سكاڵای ژمارە 224 و یەكخراو لە 269 لە 2023 بڕیاریداوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بۆیە ئاسان نییە پێچەوانەی بڕیاری خۆی بڕیار بدات، رەنگە بڕیارەكەی هەفتەی داهاتووشی بەشێوەیەك بێت هەردوو حكومەت ناچار بە گفتوگۆ بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكە".
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی راشیگەیاند: "بڕیاری دادپەروەرانەی دادگا دەتوانێت كێشەكە لەبەرگە سیاسییەكەی دەربهێنێت و بیكاتە چوارچێوەی دەستووری و یاسایی و دارایی و ژمێریاری و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش لەو فشارە سیاسیانەی لەسەرێتی قووتار بكات."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP