فڕۆکەیەکی سەربە هێڵی فڕۆکەوانیی هیندستان، دواى ماوەیەکى
کەم لە فڕینى لە فڕۆکەخانەی ئەحمەد ئاباد لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە بە 242 سەرنشینەوە
لە نزیک هەمان فڕۆکەخانە کەوتە خوارەوە.
سەرچاوەیەک لە هێڵی فڕۆکەوانیی هیندستان بە ئاژانسی
رۆیتەرزی راگەیاندووە، فڕۆکەکە بەرەو فڕۆکەخانەی گاتویکی لەندەن لە بەریتانیا فڕیوە
و لەکاتی هەستانیدا کێشەی بۆ دروستبووە، هەر لەنزیک فڕۆکەخانەی ئەحمەد ئاباد لە ناوچەیەکی
نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان کەوتووەتە خوارەوە.
میدیاکانی هیندستانیش ئاشکرایانکردووە، فڕۆکەکە لەجۆری
بۆینگ دریملاینەری787 بووە کە پێشکەوتووترین جۆری فڕۆکەی گواستنەوەی گشتییە و 242 سەرنشینی
تێدابووەو لەکاتی کەوتنەخوارەوەی گڕو دوکەڵێکی زۆری لێ بەرزبووەتەوەو تائێستاش
ژمارەى قوربانیانى ڕووداوەکە ئاشکرا نەکراوە.
هێڵی فڕۆکەوانی هیندستانیش لە پێگەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە،
لە ئێستادا لیکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و دواتر هەموو وردەکارییەک بڵاودەکەنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP