عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند،
شەڕەكە دەستیپێكرد و دەبێت مامەڵەیەكی توندی بێ سازشكردن لەگەڵ ئیسرائیل بكەین.
عەلی خامنەیی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوو پەیامی
جیادا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، "دەبێت بە توندی
مامەڵە لەگەڵ قەوارەی زایۆنی بکەین و هەرگیز سازشیان لەگەڵ ناکەین".
ڕێبەری باڵای ئێران، پەیامێكی دیكەشدا بە زمانی
فارسی نوسیویەتی، "بەناوی حەیدەر، شەڕەكە دەستیپێكرد".
لەلایەكی
دیكەوە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەتۆڕی ئەی بی سی-ی ئەمریكی
ڕاگەیاند، نەهێشتنی خامنەیی دەتوانێت بە
خێرایی کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت و داهاتوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت.
لایخۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاش لە
پلاتفۆڕمی "Truth Social" بڵاویكردەوە،
"دەزانین رێبەری باڵای ئێران لە کوێیە، ئامانجێکی ئاسانە بۆ ئێمە، بەڵام لەوێ
سەلامەتە - ئێمە لەناوی نابەین - نایکوژین. بەلایەنی کەمەوە بۆ ئێستا".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP