سەرۆک کۆماری عیراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبونەوە

عێراق
10:49 - 2025-06-18

د.لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عیراق، لە بەغدا لەگەڵ دادوەر فائق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا چۆنیەتی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و دەزگاکانی دادوەری و جێبەجێکردن تاوتوێکران و سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی گیانی هاوکاری بەردەوام لەنێوان دەسەڵاتی دادوەری و تەواوی دامودەزگاکانی دەوڵەت کردەوە بۆ بەشداریکردن لەپێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان .
سەرۆککۆمار،ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد لەپاڵپشتیکردنی کاری دامودەزگاکانی دەوڵەت و بەرزکردنەوەی ئەدای دامودەزگاکانی دادوەری بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان لەخزمەتی کۆمەڵگادا جێبەجێ بکەن.
لای خۆیەوە دادوەر فایەق زەیدان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ بایەخدان بە دامەزراوەی دادوەری و پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی بەشێوەیەک کە خزمەت بەچەسپاندن و جێبەجێکردنی یاسا و بەدیهێنانی دادپەروەری بکات.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP