روسیا: هێرشەكانی ئیسرائیل جیهان بەرەو كارەساتێكی ئەتۆمی دەبات

جیهان
13:43 - 2025-06-18

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایدەگەیەنێت، هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران جیهان بەرەو كارەساتێكی ئەتۆمی دەبات .
وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە راگەیاندراوێكدا ئیدانەی هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیلی كردوە بۆ سەر ئێران و بە نایاسایی ناوی بردوە ، دوپاتیشیكردوەتەوە كە تەنها بەرێگەی دیپلۆماسی دەكرێت ناكۆكییەكان لەبارەی بەرنامەی  ئەتۆمی ئێران چارەسەر بكرێن .
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشە چر و بەردەوامەكانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەكانی ئێران هەرەشە لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی دروست دەكات و جیهان بەرەو كارەساتێكی ئەتۆمی دەبات .
وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ، ئیدانەكردنی فراوانی هێرشەكانی ئیسرائیل ، بەڵگەیە بۆ ئەوەی كە تەلئەبیب هیچ پشتگیرییەكی نییە تەنها لەلایەن ئەو دەوڵەتانەوە نەبێت كە خۆیان لە راستیدا بەشدارن لە  پێشهاتەكاندا .

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP