شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران شەش رۆژە بەردەوامە، بەگوێرەی ئامارەکان لە سەرەتای هێرشەکانەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 600 کەس لە ئێران و 24 کەس لە ئیسرائیل کوژراون.
بەگوێرەی ئامارەکانی میدیای ئێران، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەیان، لە رۆژی 13ی حوزەیران تاوەکو ئەمڕۆ 585 کەس کوژراون و هەزار و 326 کەسی دیکەش برینداربوون.
نووسینگەی رۆژنامەوانی حکومەتی ئیسرائیلیش بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە 24 کەس کوژراون و 647 کەسی دیکەش برینداربوون، وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیلیش رایگەیاندووە، تەنیا شەوی رابردوو 94 بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی تەلئەبیب.
ئەم ئامارانە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 18ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، زیاتر لە 50 فڕۆکەی جەنگییان زنجیرەیەک هێرشیان کردووەتەسەر ئامانجە سەربازییەکان لە ئێران و پێگەی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمییان لە تاران کردووەتە ئامانج.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP