وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕه‌تیده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ی هیچ وه‌فدێكی دانوستانكاری ڕه‌وانه‌ی عومان كردبێت و ئه‌و هه‌واڵانه ناڕاستن.
ئه‌مڕۆ 18ی حوزه‌یرانی 2025 عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به گه‌شتی وه‌فدێكی ئێرانی بۆ شاری مه‌سقه‌ت ناڕاستن".
وتیشی:"من هیچ گه‌شتێكم بۆ عومان نه‌كردوه".
ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتر ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه وه‌فدێكی دانوستانكاری ئێرانی گه‌یشتوه‌ته سه‌ڵته‌نه‌تی عومان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP