بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە
پۆستێکدا لە هه‌ژكاری تایبه‌تی خۆی له "X" نوسیویەتی،
ئەمڕۆ ئێران موشەکی ئاڕاستەی نەخۆشخانەی سۆرۆکا لە بیرشەبا و خەڵکی سڤیلیان لە
ناوەڕاستی ئیسرائیل کردووە، وا لە ستەمکارانی تاران دەکەین باجێکی قورس بدەن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئیسرائیل کاتز، وەزیری
بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەی کرد کە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی
ئێران دوای هێرشە موشەکییەکان کە بەر نەخۆشخانەیەک لە باشوری ئیسرائیل کەوت،
"بەرپرسیار دەبێت" و جەختی لەوە کردەوە کە فەرمانی "هێرشی
چڕ"ی بۆ سەر ئێران داوە.
وتیشی: من و نه‌ته‌نیاهۆ فه‌رمانمان به هێزه سه‌ربازییه‌كان
كردووه به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و
تێشكاندنی ئێران، هێرشه‌كان له دژی ئامانجه ستراتیژیه‌كان ئه‌نجامبده‌ن و
ژێرخانی وزه بكه‌نه ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی
موشەکەکان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل زیاتر لە 65 کەس برینداربوونە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP