فڕۆكەی جەنگیی قیامەت بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جوڵەی پێكرا

جیهان
11:59 - 2025-06-20

ئەمریكا فڕۆكەیەكی جەنگیی لە جۆری ئی چوار بی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جوڵەپێكرد كە بە فڕۆكەی قیامەت ناسراوە ، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ڕاگەیاندووە كە ئێوە نازانن لەبارەی ئێرانەوە چۆن بیردەکەمەوە 

لەلایەكی دیكەوە وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند تاوەکو ئیسرائیل لە هێرشەکانی بەردەوامبێت ئامادەی دانوستان نیین و سوپای وڵاتەكەش هەرەشەی بەئامانجگرتنی كەناڵ 14ی ئیسرائیلی دەكەن و سوپای پاسدارانیش دەڵێن لە رۆژانی داهاتوودا کەناڵ14ی ئیسرائیل دەبێتە ئامانجی هێرشە مووشەکییەکانمان

هەروەها عەلی شەمخانی، راوێژکاری سیاسیی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێكیدا ڕایگەیاند : من زیندوم و ئامادەم گیانم بکەمە قوربانی بۆ عەلی خامنەیی ، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ، هەروەها عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند دوای ئەو خۆڕاگرییەمان کە بەرامبەر ئیسرائیل نیشانمانداوە پێموایە وڵاتان خۆیان لەم شەڕە دووربخەنەوە.

 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە نوێترین هەواڵیدا ئاماژە بەوەدەكات كە  ئیسرائیل رۆژانە 200 ملیۆن دۆلار لە سیستمی بەرگری ئاسمانیدا خەرج دەکات و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش ئاشكرایكردووە كە نیوەی موشەك و سەكۆی موشەكیی ئێرانیان لەناوبردووە

هەروەها سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە كە  بە 60 فڕۆکەی جەنگی شوێنە سەربازی و ئەتۆمییەکانی تارانیان بۆردومانکردووە و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش ئاماژە بەوەدەكات كە زیان بە بنکەی ئاوی قورسی ئەتۆمی ئێران لە خونداب گەیشتووە

هەر ئەمڕۆ  وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند : ماوەی دو هەفتە لەبەردەستە بۆ دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران و وتەبێژی کرملینیش دەڵێت: ئەگەری تیرۆرکردنی خامنەیی سندوقی پاندۆرا دەکاتەوە.

محەمەد ئەلرومەیسی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراقیش ڕایدەگەیەنێت كە  بەرگری ئاسمانی عیراق ناتوانێ کۆترێکیش بخاتە خوارەوە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP