وەزارەتی بەرگریی ئێران دەڵێت، بەردەوامن لە
پاڵپشتی و پڕچەککردنی هێزە چەکدارەکان، دەشڵێت، ئەگەر جەنگی وڵاتەکە و ئیسرائیل
چەندین ساڵیش درێژە بکێشێت، توانای بەرگریکردنیان هەیە.
ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی
ئێران لەبارەی جەنگی نێوان تاران و تەلئەبیبەوە، پەیامێکی لە ئێکس بڵاوکردەوە و
وتی هێزە چەکدارەکانمان بۆ چەندین ساڵ پڕچەک کردوون و بە هەموو تواناوە سەرقاڵی
پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانین.
پەیامەکەی وەزارەتی بەرگری ئێران لەکاتێکدایە کە
بەرپرسانی سەربازی و حکومیی ئیسرائیل دەڵێن، لە ئەنجامی هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە
سەربازییەکانی وڵاتەکە، گورزی گەورەیان لە توانا سەربازییەکان داوە.
هەر ئەمڕۆ یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش
سوپای وڵاتەكەی راسپاردوە ناسەقامگیری زیاتر لە ئێران دروست بكەن بۆ ئەوەی خەڵكی
شاری تاران شارەكەیان چۆڵبكەن و جەختی كردوەتەوە سوپای وڵاتەكەی راسپاردوە هێرشەكانیان
بۆسەر ئێران چڕتربكەنەوە و زیاتر سەرنجیان لەسەر دامەزراوە حكومەییەكانی ئەو وڵاتە
بێت لە تارانی پایتەخت.
میدیاکانی ئیسرائیلیش دەڵێن وەزیری بەرگری ئیسرائیل
جەختی لەسەر بەئامانج گرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەكان و دۆزینەوەی زانایانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی
ئێران و لەناوبردنیان كردوەتەوە و ئەمڕۆش یەکێک لە زانا ئەتۆمییەکانی ئێرانیان
کوشتووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP